image

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییەکانی لە وولاتی ئیمارات 

لە دوای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز ئەم جارە نۆبەی باڵیۆزخانەی واشینتۆن ە لە ئیمارات ، تاکوو زەنگێکی مەترسی بۆ ئەو ئەمریکییانەی کە لەم شێخ نشینەدا ژیان دەکەن بە دەنگ دەربێت .

بە پێی راپۆرتێک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە بەرامبەر مەترسی جیهانی تێرۆریسم بەردەوام نیگەرانە و هەر بەم بۆنەوە ئەگەری ڕوودانی هێرشی تێرۆریستی دژی هاووڵاتیانی ئەمریکی و بەژەندییەکانی ئەمریکا لە ووڵاتانی کەنداوی فارس و شێبە جەزیرەی عەرەبی بوونی هەیە .

لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دا هاتووە کە گرووپگەلی تێرۆریستی بە داڕشتنی بەرنامە بۆ ئەنجامدانی هێرشگەلێک لە دژی ئامانجەکانی ڕۆژئاواییەکانی بەردەوامی دەدن . ترسی ئەوە هەیە کە لەم هێرشانەدا لە تاکتیکگەلێکی جۆراجۆر لەوانەش ئۆپراسیۆنی خۆکوژی ، تێرۆر ، فڕاندن و تەقینەوە کەڵک وەربگیرێت .

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کردووە کە خۆیان لە بەرچاوبوونی گشتی بە دوور بگرن و ئاگاداری دەورووبەری خۆیان بن و لە شوێنگەلێک کە گەشتیاران هاتن و چوونیان تێدا هەیە لەوێ هاتن و چوون بکەن بە تەواوی هۆشیار و ئاگادار بن .