image


پەیامی کورد ... ئەمریکا دوو کەسایەتی و شەش کۆمپانی چینی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

 

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو کەسایەتی و شەش کۆمپانی چینی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تاران سزا دا.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانییەیەکەدا بڵاوی کردووەتەوە، شەش ناوەندی حقووقی و دوو کەسایەتی چینی و هۆنگ ‌کۆنگیی بەهۆی هاوکاری لەگەڵ ژێرکۆگەی کەشتیڕانیی ئێران خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.

 

لەو بەیانییەیەدا هاتووە، کۆمپانیای کەشتیڕانیی ئێران پێشتر گەمارۆی خراوەتە سەر، بۆیە بەپێی بڕیارنامەی ١٩٢٩ی شورای ئەمنییەت هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ کەشتیڕانیی ئێران لەگەڵ سزا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

 

"ئەیریک چین" بەڕێوەبەری شیرکەتی "ڕیچ هۆڵدینگ" و "دانیەل" سەرۆکی ئەو شیرکەتە، گەمارۆیان خراوەتە سەر.

 

"مایک پۆمپێئۆ" هۆشداریی داوە، هەر لایەنێک لەگەڵ کەشتیڕانیی ڕێژیمی ئێران هاوکاری بکات، سزا دەدرێت.