image

پەیامی کورد   ...    ئەمریکا داوا لە ڕووسیا دەکات بە زووترین کات فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی نبیشێنێتەوە زەوین 

کێلی کرافت ، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەت دا سەبارەت بە دۆخی ئێدلیب لە سووریا سەرەڕای ئامادەبوونی هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە سووریا بە فەرمانی دیمەشق داوای لە مۆسکۆ کرد بە زووترین کات فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی لە سووریا بنیشێنێتەوە زەوین .

کێلی کرافت ووتی : ئێمە داوا لە فێدراسیۆنی ڕووسیا دەکەین کە بە زووترین کات فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی لە سووریا بنیشێنێتەوە و داوای لە هەموو سەربازانی سووری و هاوپەیمانەکانی ڕووسیا کرد بگەڕێنەوە خەتی دیاریکراوی سنووردارێژراوی هێزەکان کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەنجام دراوە ، و داوا دەکەین پاشەکشە بکەن .

کرافت هەروەها جەختی کردەوە کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی بیروباوەڕەکانی تورکیا دەکات سەبارەت بە ووڵامدانەوەی بە هێرشی نابەجێ بۆ سەر بنکە و پایەگاکانی ئەم ووڵاتە لە سووریادا کە بووەتە هۆی کوژرانی چەندین سەربازی تورک .