image

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا بە سەرکەوتووانە سیستەمی نوێی بەرگری خۆی تاقی دەکاتەوە .

لە ئەمریکا تاقیکردنەوەی بۆمبی نوێی سیستەمی " ئۆردووی زێڕین ی هۆرد " سەرکەوتووانە ئەنجام درا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فلایت گڵووباڵ ، لە ئەمریکا تاقیکردنەوەی بۆمبی نوێی سیستەمی " ئۆردووی زێڕین ی هۆرد "  سەرکەوتووانە ئەنجام درا . بە ووتەی داڕێژەرانی ئەم دیزاین و پلانە ئەم جۆرە لە بۆمب ە توانایی هەیە لە تاریکی تەواودا ئامانجە جووڵەکەرەکانی خۆی لەناو ببات .

ژەنەڕاڵ Heather Pringle لەمبارەیەوە ووتی : " لە جەرەیانی تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە لە هەفتەی ڕابردوودا ٤ بۆمب هاوێشتراوە کە بە شێوەی هاوکات ٤ ئامانجی جیاوازیان لەناو بردووە . ئەمە هەنگاویکی گەورە لە جێبەجێ کردنی ئەم بەرنامەیەیە .

جێگای ئاماژەدانە کە ئەم بۆمبە لە بواری سیستەمی زیرەکەوە لە باقی بۆمبەکانی دیکە جیاواز دەکرێتەوە . ئەم بۆمبە دەتوانێ لە ڕێگای خۆی لابچێت و بە شێوەی سەربەخۆ ئامانجەکانی خۆی بپێکێت . بۆمبی نوێ بەشێک لە سیستەمی نوێی " " ئۆردووی زێڕین ی هۆرد " ە . یەکەمین هەواڵەکان دەربارەی ئەم پیلانە نوێیە ئەمریکییە بە تەواوی یەک ساڵ پێش دەرکەوت . چاوەڕێ دەکرێت کە " ئۆردووی زێڕین ی هۆرد " جۆرەها چەکی نوێی دیکە بێنێتە ژێر گرووپەکەی خۆیەوە . 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری F-15E Eagle  و F-35 Lightning II تێکەڵ بەم بۆمبە دەبن .