image

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا ٢٠٠ بارهەڵگری پڕ چەک و هاوکاری لۆجیستی بۆ شەڕڤانان  " هەسەدە " ڕەوان کرد .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤەوە بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 200 بارهەڵگرێکی دیکەی چەك و تەقەمەنی و هاوكاری لۆجیستی بۆ شەڕڤانانی سوریای دیموكراتی" هەسەدە " رەوانەكردووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە لە راگەیندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، كاروانێكی چەك و كەرەستەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە لە نزیكەی 200 بارهەڵگر پێكهاتوە، لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراوە، لە چوارچێوەی ناردنی هاوكارییە سەربازی و لۆجستییەكان بۆ هێزەكانی سووریای دیموكراتیک " هەسەدە ".
بەگوێرەی ئامارەكانی روانگەی سوری، دوای راگەیاندنی كۆتاییهێنان بە داعش لە ئازاری ڕابردوودا، تا ئێستا ٢ هەزار و ٣٠٠ بارهەڵگر چەك و كەرەستەی سەربازی بە ٢٣ قۆناغ رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراون.
ڕەوانەكردنی چەك و كەرەستەی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ رێكەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ درووستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا.