image


پەیامی کورد ... ئەمریکا بە نیازە ١٤ بانکی دیکەی ئێرانی بخاتە لیستی گەمارۆکانەوە

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەپاندنی سزای نوێیە بەسەر ئێراندا و بەنیازە ١٤ بانکی دیکەی ئەو وڵاتە بخاتە لیستی رەشەوە کە پێشتر سزاکانی ئەمریکا نەیدەگرتنەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، سزاکان بەسەر ئەم بانکانەدا دەسەپێندرێن بەهۆکاری ئەوەی یارمەتی گروپەچەکدارەکاندەدەن و پەرە بە بەرنامەی موشەکە بالیستییەکانی ئێران دەدەن و دەستیان هەیە لە دەستدرێژیکردنە سەر مافەکانی مرۆڤ.

 

بەگوێرەی پلانەکە، ئیدارەی ئەمریکا بەنیازە بەپێی جێبەجێکردنی بڕیاری  ١٣٩٠٢ کە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ترەمپ واژۆی لەسەر کرد، کەرتی دارایی ئێران دەخاتە لیستی سزاکانەوە لە پێناو بەرتەسککردنەوەی بەرهەمهێنانی کانزاکان و بیناسازی و پیشەسازییەکانی تر.

 

سزاکان تەنها بانکەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ئەوکەسانەش دەگرێتەوە کە کار لەبانکەکاندا دەکەن و سستەمی ئاڵوگۆڕی دراوی نافەرمی ئێرانیش دەگرێتەوە، ئەمەش لەپێناو پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەسەزاکاندا هەیە، کە دەرفەتێکی بۆ ئێران نەهێشتبوەوە بۆ دەستخستنی پارە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی دابڕانی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی و هەرەسپێهێنانی ئابوری ئەو وڵاتە بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی لە فرۆشتنی نەوت و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانەوە بەری کەوتووە.