
پەیامی کورد ... ئەمریکا بە فەرمی گەڕایەوە سەر ئەم ڕێکەوتننامەیە !!! .
ئەمریکا بە فەرمی گەڕایەوە سەر ڕێکەوتننامەی کەش و هەوای پاریس .
ویلایەتەیەکگرتووەکان ی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی گەڕایەوە سەر ڕێکەوتننامەکەی کەش و هەوای پاریس .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ئەم ڕێکەوتننامەیەی هەڵوەشاندەوە و لێی دەرچوو .
جۆ بایدن لە کاتی کارەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری دا پەیمانی دابوو کە بگەڕێتەوە سەر ئەم ڕێکەوتننامەیە .
ڕێکەوتننامەی پاریس ، کە بە پەیمانی پاریس یش دەناسرێت ، لە ژێر چاورچێوەی پەیماننامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دا لە گۆڕانکارییەکانی هەرێمی (UNFCCC) دا لە پەیوەندی لەگەڵ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی گازگەلی گوڵخانەیی ، سازگاری و کاروباری دارایی و ماڵی یە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە دەست پێدەکات . ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکە لە لایەن نوینەرانی ١٩٥ ووڵاتەوە لە کۆنفڕانسی کۆڕانکاری هەرێمی ٢٠١٥ ی ڕێکخراوی نەەتەوەیەکگرتووەکان لە پاریس ووتووێژ و بە دەنگی گشتی لە ١٢ ی دیسەمبەری ٢٠١٥ دا پەسەند کرا . لە ٢٢ی ئەپریلی ٢٠١٦ ەوە لە " ڕۆژی زەوین " لە مەراسمێکدا لە نیۆیۆرک بۆ واژوو کردن ناسیندرا .
کۆمێنتێك بنوسە: