image

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا بۆ پێدانی ڤیزە بەم ٢٠ ووڵاتە داواکارییەکی هەیە و لە ئەگەری جێ بەجێ کردنی ، ئەم شانسە دەدرێتە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ووڵاتی ئەمریکا لە بەرامبەر دەرکردنی ڤیزەی ووڵاتەکەی بۆ هاووڵاتیانی زیاتر لە ٢٠ ووڵاتی جیهان ، بڕە پارەیەک بە ڕێژەی ١٥ هەزار دۆلار وەکوو " تەزمین " وەردەگرێت .تاکوو پاڵپشتێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەوان لە بەردەستدا هەبێت .

ئەم ٢٠ ووڵاتە زیاترین ڕێژەی نیشتەجێ بوونی نایاسایی لە ئەمریکایان تۆمار کردووە و بەرنامەی ناوبراو بۆ پێشگرتنە لەم هەنگاوە کە ڕاگەێندراوە .

لە ٢٤ی دێسەمبەری ئەمساڵەوە بەرپرسانی کۆنسووڵگەری ئەمریکی دەتوانن بە گرینگیدان بە دۆخی داواکارانی ڤیزەی کار و گەشتوگوزاری (B1) و (B2) و بە لە بەرچاگرتنی وەزیفە ، دەرئامەد  ، چالاکی و پێشینە و ئاستی خوێندن ، لەوان ٥ هەزار یا ١٥ هەزار دۆلار پارە وەکوو " تەزمین " وەربگرن .

یاساکانای ئەم دواییە بریتییە لە هاووڵاتیانی ووڵاتانی وەک : ئانگۆلا ، بۆرکینافاسۆ ، برۆندی ، کیپ وورد ، چاد ، کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ ، جیبووتی ، ئێریترێ ، گامبیا ، گینەی بیسائۆ، لیبێریا ، لیبی ، مۆریتانی ، سائۆتۆمە و پڕەنسیپ ، سوودان ، ئەفغانستان ، بووتان ، بێرمە ، لائۆس ، پاپۆئا ، گینەی نوێ ، سووریا ، یەمەن و ئێران ە .

لە پەنابەران یا خود داواکارنی ڤیزەی قوتابیانی بۆ خوێندن پارەی تەزمین وەرناگیرێت . ئەگەر بێت و بەرپرسانی کونسووڵگەری لەوە تێبگەن کە داواکارنی خاوەن پێداویستییەکان لە گرینگی پێدانی پارەی تەزمین گرینگی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەی فراوانیان هەیە ، دتوانن ئەوان لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە وەکوو تەزمین ببەخشن و لێیان وەرنەگیرێت .

لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی ڤیزەکە و پابەندی داواکار لە سەر هەموو یاساکانی کۆنسووڵگەری بڕی سەرەکی پارەی تەزمین و هەروەها سوود و قازانجی پارەکەی لە کاری دەرچوونی لە و ووڵاتەدا بۆی دەگەڕێندرێتەوە .