image


پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پشتیوانییە مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەرز نرخاند

 

هاوکات لە گەڵ ٧٥مین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، مەسرور بارزانی لە تویتێكدا، پشتیوانییە مرۆییە بەردەوامەكانی ئەو ڕێكخراوە بۆ  هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنێ.

 

ئەمڕۆ  شەممە ٢٤ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لە ٧٥مین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا، ڕێزی خۆی بۆ پشتیوانییە مرۆییە بەردەوامەكانی ئەو ڕێكخراوە دەربڕی و پابەندیی هەرێمی كوردستانی بۆ كاركردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی و بووژانەوەی خەڵكی خۆی دووپات كردەوە.

 

 

 

ئەمەش دەقی تویتەكەیە:

 

لە کاتێکدا جیهان یادی 75 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە، ئێمە ئۆپەراسیۆنی (Provide Comfort) دەهێنینەوە یاد، کە لە ساڵانی 1990 ژیانی خەڵکێکی بێشوماری ڕزگار کرد. هەروەها ڕێز لە پشتیوانییە مرۆییە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەگرین.

 

لە ڕۆژی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی و بووژانەوە بۆ خەڵکانی خۆی.