image

پەیامی کورد      ...    ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا سنووری ٥ میلیۆن کەسی تێپەڕاند

ئامار و داتا نوێیەکان نیشاندەری ئەوەن کە تادێت ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا لەهەڵكشاندایە و تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس لەو ووڵاتە تووشی ڤیرووسەكە بوون.
هەربە گوێرەی ئامارە فەرمیەكانی ئەمریكا، زیاتر لە ١٦٢ هەزار كەس بەهۆی ڤیرووسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٥٧٧ هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
لەدوای ئەمریكا ووڵاتی بەرازیل زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە، بە جۆرێك نزیكەی ٣ ملیۆن كەس لەو ووڵاتە وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و نزیكەی ٩٩ هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هیندستان لە پلەی سێهەمی ووڵاتانی جیهاندایە و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە و لەو ژمارەیە زیاتر لە ٤١ هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەكان لەسەرتاسەری جیهان ١٩ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر لە ٧١٧ هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و ١٢ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.