image

پەیامی کورد     ...     ئیمارات بە بەهای ٣ میلیارد دۆلار چەکی نوێ دەکڕێت .

لە پێشانگای نێودەوڵەتی نیزامی و سەربازی ٢٠٢١ دا ئەرتەشی ئیمارات بە گشتی ٣٠ ڕێکەوتننامە بە بەهای نزیکی ٣.٣٧ میلیارد دۆلار ی واژوو کرد .

ئەرتەشی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە نەمایشگای نێودەوڵەتی سەربازی و نیزامی ئایدێکس ی ئەبووزەبی ٢٠٢١ دا بە گشتی ٣٠ ڕێکەوتننامەی واژوو کرد کە نزیکی ٣.٣٧ میلیارد دۆلار بەهاکەیەتی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی نەسناڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڵاویکردەوە ، بەهای ١٦ حاڵەت لەم مامەڵەیە کە دوو ڕۆژی یەکەمی پێشانگاکە لەگەڵ کۆمپانیاگەلی بیانی نێودەوڵەتی واژوو کراوە نزیکەی ٢.٢ میلیارد دۆلارە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لەگەل ئەرتەشی ئیمارات ڕێکەوتنیان واژوو کردووە ، " ئینستیستۆ " کۆمپانیایەکی سەر بە بووئینگ ە کە ڕێکەوتننامەکەی ١١١ میلیارد دۆلارە ڕێکەوتننامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بردووەتەوە . کۆمپانیای ئاڵمانی ڕاینمێتال و کۆمپانیای فەڕەنسەوەی تالز یش ٩٦ میلیۆن دۆلار ی بردووەتەوە .

جگە لەمانە وا چاوەڕوان دەکرێت ڕێکەوتننامەگەلیکی زیاتر واژوو بکرێت .