image

پەیامی کورد     ...    ئەمیری کووەیت دەست لەکارکشانەوەی سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەکەی پەسەند کرد .

ئەمیری کووەیت ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی جانیوەری ٢٠٢١ دەست لەکارکشانەوەی سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەکەی پەسەند کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک بنکەی ئینتەرنێتی ڕۆژنامەی الرای کووەیتی نووسی : فەرمانێکی ئەمیری ئەو ووڵاتە سەبارەت بە پەسەند کردنی دەست لە کار کشانەوەی " شێخ سەباح الخال " سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی دەرکرد و هەریەکە لەوانە تا ماوەی تەشکیل کردنی کابینەی نوێ بۆ بەرەپێش بردنی کاروبارە بەپەلە کان پۆستەکەی خۆیان تا کاتی تەشکیل کابینەی نوێ بەردەومی پێدەدەن .

مەتن و ناوەڕۆکی فەرمانەکەی ئەمیری کووەیت بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەێندراوە : 

لە دوای زانیاری و ئاگاداری لە یاسا بنەڕەتی و فەرمانی دەرکراو لە بەرواری دیسەمبەری ٢٠٢٠ سەبارەت بە دەست نیشانکردنی شێخ سەباح خالد الحمد السباح وەکوو سەرۆکوەزیران و هەروەها فەرمانی ژمارە ١٧٦ ی ساڵی ٢٠٢٠ لە سەر تەشکیلی کابینە و نامەی دەست لەکار کشاندەوەی شێخ سەباح ی سەرۆکوەزیرانی ، فەرمانی ژێرەوەمان دەرکرد :

ماددەی یەکەم ، ئەوەی کە دەست لە کار کشانەوەی شێخ سەباح الحمد السباح سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان پەسەند دەکرێت و هەر یەکە لەوانە تا ماوەی تەشکیل کردنی کابینەی نوێ بۆ بەرەپێش بردنی کاروبارە بەپەلە کان پۆستەکەی خۆیان تا کاتی تەشکیل کابینەی نوێ بەردەومی پێدەدەن .

ماددەی دووهەم : فەرمانی ئێمە گەیشتە دەستی مەجلیسی ئۆمەت و لە بەرواری دەرکردنی و بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامە فەرمییەکان ، جێگای جێبەجێ کردنە