image

پەیامی کورد     ...   ماکرۆن  : یەکیتی ئەورووپا لیستەی گەمارۆوەکانی دژ بە بێلارووس یای دیاریکردووە

سەرۆککۆماری فەڕەنسا باسی لە ڕێکەوتننامەی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بۆ گەمارۆدانی بێلاڕووسیا کرد تاکوو زەنگی هۆشداری جیددی لە دژی ئەم ووڵاتە بە دەنگ دەربێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە نۆیەمی ئۆگۆست لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری یەوە ناڕەزایەتی بەرفراوان هەموو ناوچەکانی بێلاڕووسیا گرتووەتە بەر . لەم هەڵبژاردنەدا لۆکانشکۆ لەگەل زۆرینەی پێداگر سەرکەوتنی بە دەست هێنا بەڵام دژبەران و ناڕازییانی سەرۆککۆماری ئێستا ساختکاری لە هەڵبژاردنەکانی خستووەتە بەر باس .

زۆرێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی و هەروەها ئەمریکا دەوڵەتی لۆکاشنکۆی بە فەرمی ناناسێت سەرەڕای ئەمەش سەرۆککۆماری ئێستا ساختەکاری ڕەت دەکاتەوە و ڕووسیاش پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ لۆکاشنکۆ ڕاگەیاندووە .

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا لە گەمارۆدانی بێلاڕوس قسەی کردووە و ووتی : بێلاڕووسیا دەبێ نێوەندگیری ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکاری ئەورووپا قەبووڵ بکات . بۆ بە دەستهێنانی ئەمەش دەبێ لەگەڵ ڕووسیا ووتوویژ بکرێت .