
پەیامی کورد ... کامیرۆن/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٥٣ کەس گیانیان لە دەست دا
بەهۆی پێكدادانی نێوان پاسێك و بارههڵگرێك له رۆژئاوای كامیرۆن زیاتر له ٨٠ كهس بوونه قوربانی.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیای کامیروندا بڵاوکراوەتەوە لە ناوچەی فالاسی نزیک شارۆچکەی داشانگ له رۆژئاوای ئهو وڵاته، پاسێک کە نزیکەی ٧٠ سەرنشینی تیادا بووە لەگەڵ بارهەڵگرێکدا بەریەککەوتوون.
بەهۆی بەهێزی پێکدادانەکەوە، ئاگر کەوتووەتەوە و بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان، ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ کەسیش برینداربوون، كه زۆرینهیان سهرنشینی پاسهكه بوون.