image


پەیامی کورد ... ماکرۆن: فەڕانسا لە ژێر هێرشی ئسیلامییە توندڕەوەکاندایە

 

ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لە دوای دوو هێرشی ئیسلامییەکان لەو وڵاتە  سەردانی شوێنی یەکێک لە هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند، فەرەنسا لە ژێر هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکاندایە.

 

ئیمانیۆل ماکرۆن، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی یەکەم لە شوێنی ڕوداوەکەی شاری نیسەوە ڕایگەیاند، "بەیانی لیژنەی بەرگری کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان دەردەکرێت".

 

ماکرۆن وتیشی، "ئێمە ڕێزێکی زۆر بۆ ئازادی دادەنێین هەر ئەمەیە کە وایکردووە بەردەوام لە ژێر هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بین".

 

سەرۆکی فەرەنسا لە قسەکانیدا نەیشاردەوە کە ئەوان بەرگری لە ئازادی و کۆمەڵگەی کاتۆلیکی فەرەنسی دەکەن، لەمەودا چاوێکی دیکە بە خوێندنگە و گروپە ئاینییەکاندا دەخشێننەوە.

 

ئەمڕۆ فەرەنسا بینەری دوو هێرش بوو بە چەکی سارد، سەرەتا پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند، كەسێك دەستگیركراوە لە شاری نیس كە بە چەقۆ هێرشی كردووەتەسەر خەڵك و "سێ كەسی كوشتووە".

 

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان بە فیشەك كوشتووە كە بە چەقۆ هەڕەشەی لە ڕێبوارانی شارێكی باشووری فەرەنسا كردووە.