image


پەیامی کورد .... ٤٧ کەمپی ئاوارەکان لە عێراق داخراون

 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: ٤٧ كامپی ئاوارەكان داخراون و گەڕانەوەی ئاوارەكانیش بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بووە.

 

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیڤان فائیق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند: سەرباری ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم وەزارەت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پلانی حكومەت كە تایبەتە بە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، گوتیشی: پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە بووە.

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستا ٤٧ كامپی ئاوارەكان داخراون و لەماوەی رابردوودا نزیكەی ٦٦ هەزار خێزانی ئاوارە، بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بڕیاریشە پێش پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو، پرسی ئاوارەكان یەكلایی بكرێتەوە.