image

پەیامی کورد   ...     په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن،

سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا

به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارگارانى به‌ریتانیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستى هێنا. هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.

ئه‌م سه‌ركه‌و‌تنه‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ریتانیا، نیشانه‌ى بڕوا و پشتگیری گه‌له‌كه‌تانه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تى و ڕوانینى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ریتانیا. ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هاوكارى و پشتگیرییه‌كانى به‌ریتانیا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانین و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خوازیارى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانمانین.

دووباره‌ پیرۆزبایى له‌ جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكوومه‌تى داهاتووتان و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ گه‌لى به‌ریتانیا ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

13/12/2019