image


پەیامی کورد ... لە تورکیا ٢١٠ پەناخواز دەستبەسەر کران

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان ڕایگەیاند، لە شارۆچكەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان ٢١٠ كۆچەری نایاسایی دەستگیركراون.

 

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، تیمەكانی هۆبەی دەروازە سنورییەكان و بەرەنگاربونەوەی كۆچی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێكیان لە شارۆچكەی ئەرجیش ئەنجامداوە و لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بارهەڵگرێك وەستێندراوە و دوای پشكنینی، ١٧٠ كۆچەری ئەفغانی، ٢٦ كۆچەری پاكستانی، ٩ كۆچەری عیراقی، ٤ كۆچەری بەنگلادیشی و كۆچەرێكی ئۆزبەكستانی دەستگیركراون، كە بەشێوەیەكی نایاسایی چوبونە ناو خاكی توركیاوە.

 

بەڕێویبەرایەتی ئاسایشی وان جەختیشیكردوەتەوە، كۆچەرەكان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای وان كراون و شۆفێری بارهەڵگرەكەش دەستبەسەركراوە.