
پەیامی کورد … لە بواری یەدەگی نەوتەوە عێراق پێنجەم وڵاتی جیهانە
دامەرزراوەی GFPی جیهانی لە ڕیزبەندییەکدا ڕایگەیاند: عێراق پلەی پێنجەمی لە وڵاتانی جیهان و دوومی لە وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەبوونی زۆرترین یەدەگی نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢١.
لە راپۆرتی دامەرزاوەی GFPی جیهانیدا کە سەبارەت بە بوونی یەدەگی نەوت لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند: یەدەگی نەوتی خاوی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١دا دەگاتە ١٤٨ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن بەرمیل، بەمەش پلەی پێنجەمی وڵاتانی جیهان دەگرێت.
بەگوێرەی ڕیزبەندیەكە عێراق لەدوای هەریەکە لە وڵاتانی ڤەنزوێلا کە یەکەم گەورەترین وڵاتی یەدەگی نەوتە بە بڕی ٢٠٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ، هەروەها وڵاتی سعودیە لە پلەی دووەمدایە بە بوونی ٢٦٦ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ، کەنەداش پلەی سێیەمە بە ١٧٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت، ئێران چوارەم وڵاتە بە بڕی ١٥٧ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ.
کۆمێنتێك بنوسە: