image


پەیامی کورد ... لە عێراق ٦٠ تووشیووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٢٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٢٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٧٠٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

 

بە پێی راگەیەندراوەکە، ٦٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لە دەستداوە کە بەمش هەتا ئێستا لە عێراق هەشت هەزار و ٤٩١ کەس گیانیان لە دەست داوە.