
پەیامی کورد ... کچەکەی قاسم سلێمانی پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترامپ دەکات .
زەینەب سلێمانی کچی قاسم سلێمانی فەرماندەی هیزی قودس ی سوپای پاسداران کە لە لایەن ئەمریکاوە تێرۆر کرا لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا کرد و بڵاویکردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک زەینەب سلێمانی لە ئاماژەدان بە دۆناڵد ترامپ دا نووسی : " بەڕێز ترامپ تۆ باوکی منت کوشت بەو هیوایە کە لەوانەیە وەکوو قارەمان ببێنرێیت ، بەڵام ئەو ژەنەڕاڵێک بوو کە سەربەرزانە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەکانی بەرامبەر بە تێرۆریستانی داعش و ئەلقاعدە هیدایەت دەکرد .
کچەکەی قاسم سلێمانی هەروەها نووسی : " بەڵام تۆ ترامپ کەسیک نە تەنیا تۆ بە هۆی شەهید کردنی باوکمەوە بە قارەمان دانانێت بەڵکوو دۆڕاو و شکست خواردوو بووی و هەر وەکوو کەسێکت لێهاتووە کە لە ترسی دوژمنەکانی لە ترس دا بە سەر دەبەی " .
کۆمێنتێك بنوسە: