
پەیامی کورد … قاچاخی کچ لە ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە زیادی کردووە
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە ئیتزامی و ئەمنییەکانی ئێران قاچاخی کچان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئورووپایی بەرز بووەتەوە و قاچاخی کچان لە ئێران لە ڕێگای زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەنجام دەرێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو کچ و ژنانەی کە ئێران بەجێدێڵن زۆرتر لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە هاوردە دەکرێن و تەمەنی قاچاخی ئەو کچانە گەیشتووەتە ژێر ١٤ ساڵ.
قاچاخی مرۆڤ زۆرتر بە ئامانجی کەڵکاژۆی بازرگانی لەلایەن قاچاخچیەکان یان کەسانی دیکەوە ئەنجام دەرێت.
دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەگرتنی هەژاری و بێکاری و گرانی، ئێستا ئێران یەکێک لە گرینگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی قاچاخی مرۆڤ، بە تایبەت کچان و ژنانی کەم تەمەن بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئورووپاییە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ناوەندە ئیتزامی و ئەمنییەکانی ئێران، زۆرترین قاچاخی کچانی ئێران لە ڕێگای ئاویی کەنداو بۆ وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدڕێت.
هەروەها، ٨٠ لەسەدی کچانەی کە بۆ وڵاتانی درەوە قاچاخ دەکرێن ئەو کچانەن کە تەڵاقیان وەرگرتووە و لە دست بنەماڵەکانیان هەڵاتوون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆرێک لە کچەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئێران یەک لەوان ئەفغانستان و پاکستان لە ڕێگای ئێرانەوە و بەدەست قاچاخچییەکانەوە لە ڕێگای زەوینی و دەریایی و ئاسمانییەوە ڕوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەن.
کۆمێنتێك بنوسە: