image


پەیامی کورد ... هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و پێنج کەس کوژران

 

لە ئەنجامی هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، پێنج كەس لە ماڵێكی نزیك فڕۆكەخانەكەدا كوژران.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەلعەرەبیە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول، لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی چوار مووشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، ماڵێك لە پشت فڕۆكەخانەكە مووشەكێكی بەركەوت، بەم هۆیەوە پێنج ئەندامی ئەو خێزانە كوژران.

 

جێی باسە لە دوێنێوە بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەكییەكانەوە دۆخی عێراق شڵەژاوە، بە تایبەتییش دوای ئەوەی ئەمریكا ڕاستەوخۆ هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەكە و كردنە ئامانجی ١٢٠ پێگەی لەناو خاكی عێراق كرد، ئەگەر هاووڵاتییەكی ئەمریكی بەهۆی ئەم هێرشانەوە بكوژرێت.