image


پەیامی کورد … حەریری: حیزبوڵڵا هۆکاری تەقینەوەکەی بەیرووتە

 

بەها حەریریم کوڕی ڕەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ کابینەی “گەندەڵ”ی لوبنان، حیزبوڵڵا بەرپرسی تەقینەوەکەی شاری بەیرووت پایتەختی ئەو وڵاتەیە.

 

بە پێی ڕاپۆرتێک کە “دەیلی مەیل” شەوی پێنج شەممە بڵاوی کردووەتەوە، بەها حەریری تەمەن ٥٤ ساڵ وتوویە کە“ هەموو لەم شارەدا دەزانن کە کۆنترۆڵی فڕکەخانە و بەندەری بەیرووت لە دەستی حیزبوڵڵادایە”.

 

ناوربراو لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە “ئێستا دەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین، کە بۆچی لە نیوەڕاستی شارێک کە دوو میلیۆن حەشیمەتی هەیە، ئەو ماددە مەترسیدارانە ماوەی ٦ ساڵە ڕاگیراون؟”.

 

حەریری لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وتوویە کە “ڕوونە کە حیزبوڵڵا بەرپرسی بەندەر و هەروەها ئەو کۆگایەیە کە نیتراتی ئامۆنیۆمی تێدا ڕاگیرابوو”.

تەقینەوەی کۆگایەکی ئامونیاک لە بەیرووت هەتا ئێستا ١٥٠ کوژراو، پێنج هەزار بریندار و ٣٠٠ هەزار ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.