image

پەیامی کورد    ...    ڕەهگیری دوو فڕۆکەی جۆری " تۆ - ١٤٢ " ی ڕووسیا لە لایەن بەریتانیاوە

فڕۆکەی شەڕکەری تایفۆنی هێزی ئاسمانی بەریتانیا بۆ ڕەهگیری فڕۆکەگەلی ڕووسی لە سەر دەریای باکوور بەرەو ئاسمان فڕین .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە هەواڵگەلی بڵاوکراوە لە لایەن هێزی ئاسمانی بەریتانیاوە ، ڕۆژی ٢٨ی نۆڤەمبەر ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تایفۆن ی هێزی ئاسمانی بەریتانیا بۆ ڕەهگیری فڕۆکەگەلی ڕووسی لە سەر دەریای باکوور بەرەو ئاسمان فڕیون .

فڕۆکەگەلی ڕووسی " تۆ - ١٤٢ " لە نزیکی سنووری ئاسمانی ووڵاتی بەریتانیاوە فڕیون لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا دوو فڕۆکەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی بەریتانیا بەرەو ئاسمان فڕیون تاکوو بتوانن فڕۆکەی تۆ - ١٤٢ ی ڕووسیا ڕەهگیری بکەن .

لە ڕاگەێندراوی بڵاو کراوەدا هاتووە : " فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا کە لە حاڵی فڕین لە سەر بەرزاییەکانی دەریای باکوور دا بوونە دەتوانن مەترسی بەدی بهێنن . فڕۆکەکانی ڕووسیا بە شێوەی هەمیشەیی نیشانەگەلی پەیوەندیدار بە شوێنی هەبوونیان و ئەو شوێنانەی بۆی دەچن ناونیشانەکانی نانێرن و زۆر بە کەمی لەگەڵ بۆرجی چاودێری فڕینی بەریتانیا دا لە پەیوەندی دان .

بۆ پێش گرتن لەم فڕینە هەڕەشە ئامێز و کەم کردنەوەی مەترسی پەیوەندیدار لەگەل فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا لەم ڕێگایە ئاسمانییە نێدەوڵەتییە قەرەباڵغە دا تایفۆنەکانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا دوو فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسیایان هاوڕایەتی و فڕینی ئەوان یان خستە ژێر جاودێریییەوە.