image

پەیامی کورد     ...     هاوپەیمانی فەتح داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانەکان لە عێراق دەکات

موحەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری عیراق لەسەر پشكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت "بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق پێویستە جێبەجێبكرێت، چونكە بڕیارەكە تاكە كەسی یاخود تایفەیەكی دیاریكراو نییە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەردراوە".
محەمەد بەلداوی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، بەپێی یاسا و رێسا عیراقییەكان پێویستە سەرۆكی حكوومەت بە بڕیاری پەرلەمانی عیراقەوە پابەندبێت، بەتایبەتی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ووڵات.
ووتیشی "بڕیاری كشاندنەوەكە بڕیارێكی تاكلایەنە و بڕیاری یەك تاییفە و یەك نەتەوە نییە، بەڵكوو بڕیارێكە بۆ پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و رێزگرتن لە خوێنی ئەو ڕۆڵانە دراوە، كە لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و كۆتاییهێنان بە تیرۆر رژاوە".
پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح جەختدەكاتەوە لەوەی گەلی عێراق بوونی هەر هێزێك جا ئەمریكی بێت یاخود توركی، لەسەر خاكەكەی رەتدەكاتەوە، بەتایبەتی ئەو هێزە بیانیانەی تاوانێكی زۆریان بەرانبەر عیراقییەكان ئەنجامداوە و چیتر جێی قبوڵکردن نییە لەسەر خاكی عیراق بمێننەوە.