image

 

بەرپرسانی حکوومی هیندستان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە بۆ ١٨ کەس بەرز بووەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لەوبارەوە ڕایگەیاندووەکە،  بە هۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە کە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ئیر ئیندیا ئێکسپرێس بووە، ١٨ کەس گیانیان لە دەست داوە ١٦ کەسی دیکە بریندار بوون.

 

ئە فڕۆکەیە کە ١٩٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو، ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کالیکوتی تێکشکا.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا فڕۆکەوانەکە و هەر دوو یاریدەدەرەکەی گیانیان لە دەست داوە.