image

پەیامی کورد    ...     هەفتەی داهاتوو هەواڵێکی گرینگی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ٢ ووڵاتی دیکەی عەرەبی ڕادەگەێندرێت  .

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " معاریۆ " ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە هەفتەی داهاتوو دەستی دەگاتە ڕێکەوتننامەگەلێکی ئاشتی زیاتر لەگەل ووڵاتانی عەرەبی یەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە ٢ ووڵاتی عەرەبی دیکە پەیوەندییەکانی خۆیان لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە لە بەردەوامیدا نووسی : ئەم دوو ووڵاتە سوودان و عۆمان ن بە جۆرێک کە ئەوان بە نێوەندگیری ئەمریکا و بە ئامانجی دەستکەوتنی ڕێکەوتننامەگەلی ئاشتی لە هەفتەی داهاتوو، ڕاوبۆچوونگەلێکی پێشکەوتوویان لەگەل ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجام داوە .

معاریۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سەڵتەنەی عۆمان لە ڕۆژانی ڕابردوودا کرانەوەیەکی گەورە بەدەست هاتووە ووتی : لە سەر دەرکردنی بەیاننامەیەک دەربارەی دەستکەوتنی ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکتر لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتن بە دەست هاتووە و ڕایگەیاندنی ئەم ڕێکەوتننامەیە هەفتەی داهاتوو و یاخود لە ئەگەری ڕوودانی کێشەی تەکنیکی ، هەفتەی دواتری ئەنجام دەدرێت 

معاریۆ دەربارەی سوودانی ش ڕایگەیاندووە : بەرپرسانی باڵای سوودانی جەخت یان کردووەتەوە کە پێشکەوتن لە بواری ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیلی لە دوای جێگیرکردنی دەوڵەتی ڕاگوێزراو لەم ووڵاتەدالەگەل دەوڵەت و پەرلەمانی هەمیشەیی ، بە باشتر دەزانن ، بەڵام ئەمریکییەکان لە سەر فشارەکانی خۆیان بۆ پێشکەوتنی ئەم ئامانجە لە دۆخی ئێستادا و پێش تەشکیل کردنی دەوڵەتی هەمیشەیی سوودان زیاد کردووە