image

پەیامی کورد    ...     دوای شکستە مێژوییەکەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی ئەو ووڵاتە بەرامبەر بە پارتی پارێزگاران، جێرێمی کۆربین سەرۆکی پارتەکە دەستبەرداربوونی خۆی لەسەرۆکایەتیکردنی پارتەکەی ڕاگەیاند.
پارتی پارێزگاران لەهەڵبژاردنە گشتییەکەی دوێنێی ئەو ووڵاتەدا، لەسەدا ٦٧.٣-ی دەنگی بەشداربوانی بەدەستهێناوە کە زۆرینەی رەهای هەڵبژاردنەکەیە و بەوهۆیەشەوە بوە بەخاوەنی ٣٦٨ کورسی پەرلەمانی، بەوەش پارتی پارێزگاران شکستێکی مێژوویی دووجاری پارتی کرێکارانی رکابەری کرد کە ماوەی٨٤ ساڵە تامی نسکۆیەکی لەو جۆرەی نەکردبوو. 
جێرێمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران و رکابەری سەرەکی جانسن بۆ پرسی برێگزت، پاش راگەیاندنی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان کە پارتەکەی تەنها ١٩٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە ڕایگەیاند : لەخولی داهاتووی هەڵبژاردنەکاندا سەرکردایەتی پارتەکەی ناکات، بەوەش دەرفەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەدەستدەدات لەهەڵبژاردنی داهاتوودا.

کۆربین نائومێدی خۆی لە ئەنجامەکان دەڕبری، کە خراپترین ئەنجامی پارتەکەیەتی لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا لە ساڵی١٩٣٥ ەوە، کە تیایدا پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتی کلێمنت ئاتلێت  بە بردنەوەی تەنها ١٥٤ کورسی تووشی شکستێکی گەورە هار بەرامبەر ستانلی بالدۆین کە سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی دەکرد و٣٨٧ کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد.