image

جارێکی دیکە کۆریای باکوور هەڕەشەی لەئەمریکا دەکات و جەختیشدەکاتەوە، کە ئەگەر مانۆڕی سەربازی لەگەڵ کۆریای باشوور ئەنجامبدات بەرەنگاری دەبێتەوە.
بە پیێ هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، کوریای باکوور هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووەو ئەگەر  مەشقی هاوبەشی سەربازی لەگەڵ کوریای باشوور ئەنجام بدات، ئەوا بەرەنگاری دەبێتەوە.
باس لەوەشکراوە، کە کۆریای باکوور جەختیشیکردووەتەوە، کە لە ئەمریکا ناپاڕێتەوە بۆ ئەوەی دانوستانی لە گەڵ بکات.
هەرەشەکانی کۆریای باکوور لەکاتێکدایە، کە لە سەرەتای مانگی نیساندا، ئەمریکا مەشقی سەربازی لەگەڵ کۆریای باشور دەست پێبکات.
لەماوەی رابردووشدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەبارەی لێدوانە توندەکانی دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور بەرامبەر ئەمریکا هۆشداریدا و رایگەیاند، کە کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە ماڵ وێرانکەرە دەبێت و ملیۆنان کەس دەبنە قوربانی.