image

پەیامی کورد  ...    جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، ڕۆژی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی لەسەر حزبی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020 دا ڕادەگەینێت.

کەناڵی هەواڵی NBCی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی هەیە سبەی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی لەسەر حزبی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020 دا رابگەینێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ڕاگەیاندنی وەکو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن سەردانی پیتسبێرگ و دواتر لە هەفتەکانی داهاتوودا سەردانی ئەو چوار ویلایەتەی ئەمریکا دەکات کە زووتر دەنگدان تیایاندا بەڕێوەدەچێت.

بەمەش جۆ بایدن دەبێتە کاندیدێکی دیکەی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو ووڵاتەدا لە ساڵی 2020، کە هەوڵدەدەن کۆشکی سپی لەژێر دەستی دۆناڵد ترامپ دا دەربهێنن.

پێشتر و لە ماوەی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا، بایدن لە ماوەی ساڵانی 2009 تا 2017 وەكو 47هەمین جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەست بەكاربوو.