image

پەیامی کورد       ...    فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بەدواداچوونیان بۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا کرد .

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسی دوو بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی B-1В هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان یان لە سەر دەریای برینگ بەدواداچوون بۆ کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە ڕاگەێندراوە .

لە ڕاگەیندراوی بڵاوکراوەدا هاتووە : " ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٠ ئامیرەکانی کۆنترۆڵی سنووری ئاسمانی ڕووسیا لە سەر ئاوە بێ لایەنەکان ل ەدەریای برینگ دوو ئامانجی ئاسمانی کە نزیکی سنوورە دەوڵەتییەکانی فێدراسیۆنی ڕووسیا دەبوونەوە ، شناسایی و دۆزیوەتەوە .

جێگای ئاماژەدانە کە بە مەبەستی شناسایی ئامانجی ئاسمانی و پێشگرتن لە پێشێلکردنی سنوورە دەوڵەتییەکانی فێدراسیۆنی ڕووسیا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی میگی  -31 و سوخو-35 لە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ناوچەی سەربازی ڕۆژهەلاتی بەرەو ئاسمان هەستاوەتەوە و خەریکی پێداچوونەوە و هاوڕایەتی کردنی فڕۆکەگەلی بیانی بوونە .

هەروەها ڕاگەێندراوە کە لە دوای دوور کەوتنەوەی فڕۆکە سەربازییە بیانییەکان لە سنوورەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی جێگیر بوونی خۆیان