image

پەیامی کورد     ...   فەرماندەیەکی پلە باڵا نهێنی گرینگ لە سەر ناوەڕۆک و فەرماندە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات .

بە پێی زانیاری گرینگ فەرماندەیەکی پلە باڵا کە لە هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جیابووەتەوە ، زانیاری گرینگ لە ناوەڕۆک و جۆری پەیوەندی ە سیاسەتەکان " هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ی سووریا " قەسەدە بڵاو دەکاتەوە .

" العالم - سووریا "

لە ناوچەیەکی بەرفراوان لە زیاتر لە سێ پارێزگای سووریا کە گەورەترین و بە پیت ترین سەرچاوەی سرووشتی هەیە و بە هۆی دەوڵەمدنبوون بە سەرچاوەکانی گەنم و هەروەها چەندین جۆری دیکەی بەرووبوومی کشت و کاڵی یەوە کە بە سەبەتەی خۆراکی سووریا ناو بانگی دەرکردووە گرووپێک لە کەسانی نەناسراو کە بە شێوەی گشتی خەڵکی سووریا نین - بە فەرمانگەلێک کە لە دەرەوەی سنوورەکانی سووریا وەریدەگرن هەموو دەسەڵاتی ئەم ناوچەیەیان بە دەستەوە گرتووە . ئەم گرووپە لە ژێر ناوی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی ئەنجام دەدەن .

بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سووریا ، بە گرینگیدان بە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی ئەم گرووپە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ ، زۆریک لە سوورییەکان سەبارەت بە ڕێژەی ڕاستەقینەی هێز و کاریگەری ئیدارەی خۆسەر پرسیار لە خۆیان دەکەن . ئەوان لەو باوەڕەدان ئەم پڕۆژەیەکی تەواو دەرەکییە و لەل لایەن ئەمریکاوە و زۆرێک لە ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە پیلانی بۆ داڕێژراوە و پاڵپشتی لێ دەکرێت . هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " قەسەدە " بنچینەی ئەم پڕۆژەیەی هێزە سەربازی و نیزامییەکانە کە خۆیان نوێنەری ئەم ئیدارەیە دەزانن . ئەم هیزە پەیوەندی ستراتیژیکی لەگەل هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رابەرایەتی ئەمریکا هەیە بەڵام هاوثەیمانی لە ڕۆڵی باوەپیارە " یان زڕباوک " لەو کارەدا دەردەکەوێت و دەبێ بڵێین نووسراوی هێزی پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەر تەنیا بە " قەسەدە " وە سنووردار ناکرێت بەڵکوو بە گرینگیدان بە ناوەڕۆکی ئەو کەسانەی کە لە سێبەردا هیدایەتی دەکەن ، ئەم هێزە بە ئامانجی ئاسانکاری لە کۆنترۆڵی بڕیارگەلی نیزامی سەربازی ، سیاسی و ئابووری دا لەگەڵ بنەمایەکی ڕێکخراو بۆ ئەوان بەدی هاتووە .

تەڵاڵ عەلی سلۆ ، ووتەبێژی فەرمی پێشووی هێزەکانی سووریای دیمۆکارتیک قەسەدە کە لە هەمان کاتدە یەکێک لە ئەندامانی فەرماندەیی گشتی ئەم هێزە بوو پێش ئەوەی کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ لە قەسەدە جیاببێتەوە نهێنی گەلێکی دەربارەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرا کردووە . ئەم ئاشکراکردنە بە تایبەتی دەربارەی شێوەیەکە کە ڕابەرانی حێزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ، " ئیدارەی خۆسەر " یان لە دوو ڕوانگەی سەربازی و نیزامی و سیاسییەوە هیدایەت دەکەن .

بنچینەی سێبەری " پەکەکە " حۆکمڕانی سەرەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا 

بەرەبەرە تەنانەت میدیاکانی دەرەوە گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە کە ئەندامانی " پەکەکە " بە ناو بانگ بە ڕابەرانی قەندیل کۆنترۆڵ گەری سەرەکی و تەنیا هیدایەتگەری ئیدارەی خۆسەرن لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا دا . ئەمە ڕاستییەکە کە خەلکی ناوچەکە لە ماوەی ٥ ساڵ دا لەگەل بەرەوڕووبوونە . کەسی یەکەم و بەرپرسی گشتی ئەم دۆخە ، " سەبری ئۆک " یەکێک لە ڕابەرانی باڵای " پەکەکە " و یەکەمین دەرخەری فەرمانەکانە لە بوارەکانی ئابووری ، سیاسی و نیزامی دا لە ناوچەیەک لە سووریا کە پەکەکە لەو شوێنە جێگیرە و کەسی دووهەم یش نوورەددین سۆفی یەکێک لە ڕابەرانی باڵای پەکەکە یە .

تەڵاڵ سلۆ بە ئاماژەدان بە قەسەدە سەبارەت بە فەرماندەیی مەزڵووم کۆبانی و ناوگەلیکی دیکە کە ساختەن وەکوو " شاهین جیلۆ " و فەرهاد عەبدی شاهین " دەڵێ ناوی سەرەکی ئەو " مۆستەفا خەلیل عەبدی یە ئەو سەبارەت بە بنچینەی ئەم ڕابەرایەتییە لە سووریا ووتی لایەنە ئابوورییەکانی ناوچەکە لە لاەین کەسێکەوە بە ناوی " عەلی شیر " ەوە ئیدارە دەکرێت . لە حاڵێکدا کە ئاڵدار خەلیل جەناحی سیاسی لە دەست دایە و ئیلهام ئەحمەد یش هاوکاریەتی . ئیسماعیل دریک و نۆرژین یووسف " ی بەرپرسی ئاسایش " دەزگای ئەمنییەتی " ئیدارەی خۆسەرن . ئەرکی کۆنترۆڵی سەرابزی لە سەر ناوچەی ڕەققا و ناوەندی ئەم شوێنە لە ئەستۆی " حەسەن موحەمەد عەلی " بە ناوی فەرمی " زۆهاد کۆبانی " یە لە حاڵێکدا کە دێرەزۆر لە ژێر چاودێری " پۆڵات ژان " ەوە ئیدارە دەکرێت . هەروەها سلۆ ووتی کە ژیانی ڕابەرانی پەکەکە بە شێوەی گشتی نیزامی و سەربازییە ، هەر بۆیە بە هیچ شیوەیەک لە نێوان خەڵکدا ئامادەیی یان نییە . هەروەها هاوسەرگیری ناکەن و بنەماڵە پیناهێنن .

پەیوەندی پەکەکە لەگەل هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی لە سووریا 

ئەمریکا و زۆرێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی لە ساڵی ١٩٩٧ پەکەکە یان لە لیستەی تیرۆریستانی خۆیان دانا بەڵام هاوکاری نزیکی نێوان لایەنەکان لە سووریا بوونی هەیە کە بە بڕوای تەڵاڵ سلۆ ئەم هەنگاوە لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریا یە . ئەو لە بەردەوامیدا دەڵێ هاوپەیمانان و هیزەکانی ئەمریکی بە باشی ئاگاداری نفووز و کارکردنی ئەندامانی پەکەکە ن . هەروەها ئەمریکا دەزانێت ئەم رۆخسارانە و باقی کەسەکانی سەر بە پەکەکە لە سووریا پاڵپشتی لە ئیدارەی خۆسەر دەکەن و هەندێک لەم ڕابەرانە لە ناوخۆی بنکەکانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیرن و مەزڵووم عەدبی ش لە یەکێک لەم بنکانەدا جێگرە

سلۆ هەروەها جەخت دەکاتەوە دوای ئەوەی کە ئەمریکا نیازی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی چەک بۆ گرووپیكی تایەبت بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەل داعش ڕاگەیاند ئەمریکا تەنانەت پێش تەشکیل کردنی قەسەدە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ ، ش پاڵپشتی سەرەکی ئەندام و ڕابەرانی پەکەک بووە و قەسەدە بە شیوەیەکی گشتی لە یەکەگەلی پاراستنی گەل و یەکەکانی پاراستنی ژنان وەکوو شاخەی چەکداری پەیەدە و شاخەی پەکەکە تەشکیل بووە .

سلۆ لەو باوەڕەدایە کە ئەژموونی پەکەکە لە سووریا بە پشتیوانی هیزەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت چوونکە ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتی نەکات تورکیا ئەو گرووپانە لە ناو دەبات لە بەر ئەوەی تورکیا ئەژموونی پەکەکە لە نزیکی سنوورەکانی خۆی بە هەڕەشەیەک لە دژی ئەمنییەتی نیشتیمانی خۆی دەزانێت .

لەم بوارەدا سلۆ جەخت دەکاتەوە کە ڕابەران و ئەندامانی پەکەەکە ل ەسووریا بۆ خۆیان زەوین یا خود هیچ شتێکی دیکە لە بەرچاو ناگرن ، لە بەر ئەویە دەزانن داهاتووی ئەوان لەگەڵ هەڕەشە بەرەوڕووە . سەرەڕای ئەمە ئەوان لە بوودجە و چەکە تایبەتییەکان کە هاوپەیمانی خستوویەتییە بەردەستی قەسەدە کەلک وەردەگرن و توانییان لە ڕێگای عێراق ەوە بیان گەیننە قەندیل . چوونکە ڕیگاکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆنترۆڵی ئەوانە . پەکەکە دەتوانێ لەم چەکە پێشکەشییانە ی ئەمریکا دژی تورکیا و ئێران لە ڕێگای پژاک ەوە ش کەڵک وەربگرێت