image

پەیامی کورد      ...     دەزگای ئەمنییەتی ڕووسیا پێشگیری لە هێرشی تێرۆریستی لە مۆسکۆ کرد

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕووسیا سەرکەوتوو بوونە یەکێک لە ئەندامانی گرووپێک لە هاووڵاتیانی یەکێک لە ووڵاتانی ئاسیای ناوەند لە ناوچەی ڤلادێمیر دەست بەسەر بکەن . شوێنی کەسانی دیکەی جێگەی گومان هێشتا دیاری نەکراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەزگای ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا ڕاپۆرتیدا : لە ئۆپراسیۆنێک لە هێرشی تێرۆریستی لە پارێزگای مۆسکۆ کە لە لایەن ئەندامانی دەزگای تێرۆریستی " دەوڵەتی ئیسلامی یەوە ئامادە کرابوو پێشگیری کرا .

لەم بەشەدا هاتووە ئامێرێکی تەقینەوەی نەناسراو پڕ لە مەواددی گورزلێدان ، هەروەها باقی کەل و پەلەکان و دۆسیەکان لە شوێنگەلێک کە ئیسلامگەراکانی تووندڕەو لەوێ نیشتەجێ بوون دۆزرایەوە و دەستی بەسەر دا گیرا .

هێزە ئەمنییەتییەکان سەرکەوتوو بوون یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە ، هاووڵاتی یەکێک لە ووڵاتانی ئاسیای ناوەند لە ناوچەی ڤلادێمیر دەست بەسەر بکەن . شوێنی کەسانی دیکەی جێگای گومان هێشتا دیاری نەکراوە .