image

پەیامی کورد     ...   دژەتیرۆری عێراق ، بەفەرمانی موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا چوار سەرکردەی باڵای داعشیان کوشت

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، بەفەرمانی موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەناوچەی وادی شای لەباشووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا چوار سەرکردەی باڵای داعش کوژران.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند : بەفەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و عەبدۆلوەهاب ساعیدی سەرۆکی دەزگاکەیان، ئۆپراسیۆنێکی فراوان بۆ کێو ماڵکردنی پێگەی چەکدارانی داعش لەناوچەی وادی شای لەباشوری پارێزگای کەرکوک دەستیپێکردوە و روبەڕوبونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ چەکدارانی ئەو رێکخراوە رویداوە.

ئەوەش هاتوە، لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا بەرپرسی تەندرووستی، بەرپرسی تیمی ئەندازەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و دەزگای ئەلیکترۆنی داعش و دو بەرپرسی دیکەی کۆگاکان کوژراون، هەروەها چوار چەکداری دیکەش کە پاسەوان بوون کوژراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، لەماوەی داهاتودا ئەنجامی ژمارەیەک ئۆپراسیۆنی دیکە بڵاودەکەنەوە.