image

پەیامی کورد    ...   دەستپیکردنی نەمایشی سەربازی گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکی بۆ ئەورووپا .

گەورەترین نەمایشی سەربازی گواستنەوەی هیزەکانی ئەمریکا بۆ ئەورووپا لەمڕۆوە دەست پێدەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێکی ، ماریۆش بوواشچاک ، وەزیری بەرگری لەهێستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند : 

گەورەترین نەمایشی سەربازی گواستنەوەی هیزەکانی ئەمریکا بۆ ئەورووپا لەمڕۆوە دەست پێکردووە .

بوواشچاک نووسی : ئێمە ساڵەهایە کە گەورەترین نەمایشی DEFENDER 2020 مان دەست پێکردووە و نزیکەی ٣٧ هەزار سەرباز لەوانەش ٢٠ هەزار هێزی ئەمریکی لەوێ دا بەشداری دەکەن .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : یەکەمین گرووپ لە سەربازانی ئەمریکی لە سنووری لەهیستان تێپەڕیون .

بە پێێ ڕاگەیاندنی دۆسیەیەکی ئەمنییەتی لە دەوڵەتی لەهیستان ئەم نەمایشە سەربازییە سەر بە ناتۆ نییە ، بەڵکوو ئاستی دابەشکاری لە ناو ئەرتەشی ئەمریکایە . ئامانجی دەرەکی لەم نەمایشە سەربازییە توانایی ئەرتەشی ئەمریکایە بۆ گواستنەوەی هێزە زەوینییەکانی لە بنکەکانی سەر بە ئەمریکاوە بۆ بەندەرەکانی کەنارئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە و دواتر بەندەرەکانی ئەورووپایە