image

پەیامی کورد    ...    سلێمانی بۆ ماوەی یەک هەفتە بێ ئاو دەبێ

بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار شكاوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی بێ ئاو ده‌بن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاشكرایكرد "به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی ئاو له‌ناو پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانیدا نابێت".
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "دابه‌شكردنی ئاو له‌ قه‌زا و ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و بازیان و ته‌كێ و گۆپاڵه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه‌ و كوردسات و هه‌واری شار له‌ناو شاری سلێمانی، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن و تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاو بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا و لەکاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی سەرچنار کە بەهۆی شکانی بۆرییەکی سەرەکی ئاو، شاری سلێمانی روبەڕوی کێشەی کەمئاوی دەکاتەوە رایگەیاند، هەرچەندە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بۆ ماوەی  ١٠ رۆژ شاری سلێمانی روبەڕوی گرفتی کەم ئاوی دەبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی شارەوانی کردوە بۆ ئەوەی بودجەیەکەی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دابین بکەن.