image

پەیامی کورد   ...    دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا مانگی ژووئەن سەفەری بەریتانیا و فەڕەنسا دەکات .

کۆشکی سپی ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ بڕیار وایە ڕۆژی ٦ی ژووئەن لە فەڕەنسا لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەدا دیدار بکات و لە لایەکی دیکەوە کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیار وایە لە مانگی ژوویەن دیدارێکی فەرمیدا لەگەڵ تەشریفاتی تەواو سەردانی بەریتانیا بکات . سەفەری دۆناڵد ترامپ بۆ بەریتانیا سێ ڕۆژ دەخاینێت .

ترامپ لە ڕۆژانی سێهەم تا پێنجەمین ژووئەن لەگەڵ مەلیکە ئەلیزابێت و هەروەها تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دیدار و ووتووێژیان دەبێت . سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان هاوینی ڕابردوو سەفەرێکی کاری بۆ بەریتانیا ئەنجام دا . هەروەها هەر لەو سەفەرەدا لەگەڵ مەلیکە ئەلیزابێت و تێرێزا مەی دیدارو چاوپێکەوتنیان هەبوو .

مێلانیا ، هاوسەری دۆناڵد ترامپ یش لەم سەفەرەدا بۆ ئەورووپا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا هاوڕا دەبێت .

در جریان سفر پیشین دونالد ترامپ به بریتانیا هزاران نفر در اعتراض به مواضع رئیس جمهوری آمریکا در لندن