image


پەیامی کورد ... داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە سێ میلیارد دۆلار بووە

 

مانگی ڕابردوو عێراق ٧٨ میلیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە کە داهاتەکەی زیاتر بووە لە سێ میلیارد دۆلاری ئەمریکی.

 

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى نەوتى عێراق، لەمانگى ئەیلولى رابردوودا بڕى ٧٨ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٦١٩ بەرمیل نەوت یان لە ڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆ وە هەناردەکردوە و داهاتى ئەوبڕە نەوتەش زیاتر لە٣ ملیارو ١٦٧ملیۆن و٤٣٤ هەزار دۆلار بووە.

 

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە، لەمانگى ئەیلولدا ٧٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانى ناوەراست و باشوورى عێراقەوە هەناردە کراون،  زیاترلە ٣ ملیۆن بەرمیلیش لەکێڵگە نەوتیەکانى کەرکوکەوە هەناردەکراون.

 

هەروەها تێکراى هەناردەى رۆژانەش ٢ ملیۆن و٦١٣ هەزار بەرمیل بووە.