image

پەیامی کورد     ...    دژبەرانی سەعوودی : بن سەلمان دەترسێ لە ناو کۆشکەکەی دا بکوژرێت

بنکەی میدیایی بەریتانیایی " میدڵ ئیست ئای " مەقالەیەکی لە مزاوی ڕەشید دژبری سەعوودی بڵاوکردەوە کە لەو مەقالەیەدا هاتووە : کوڕی مەلەک سەلمان دەترسێ کە لە ناو کۆشکەکیدا بکژرێت 

بە پێی ڕاپۆرێت ڕەشید بە ئاماژەدان بەوەی کە مێژووی بنەماڵەی حۆکمڕان لە سەر عەرەبستانی سەعوودی پڕە لە تێکهەڵچوون و دەرگیری کە ژمارەیەکی زۆری لە هێز و سۆننەتگەلی ویراسی بەدیهێناوە جەختی کردەوە نیگەرانیەکانی بن سەلمان نە لە نەتەوەکەی خۆی یا ووڵاتانی دیکەی دراوسێیەتی ، بەلکوو لە ناوخۆی کۆشکەکەی خۆی سەرچاوە دەگرێت .

ئەم مامۆستایەی زانکۆ دانیشتووی بەریتانیا ، دەربارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا ئاماژەی کردووە : بابەتی فەلەستین لە سەر میزی کێشە و جیاوازییەکانی نێوان ئەندامانی خانەدانی حاکم بەر باس نەبووە بەڵام ئەوەی کە بن سەلمان نایڵێت ، ئەوەیە کە تووڕەیی لە دژی ئەو لە ناو کۆشکەکەی خۆیدا تووندتر و بەرزتر بووەتەوە .

ڕەشید هەروەها ووتی : هەڵەکانی ڕیاز بۆ ڕاگەیاندنی ئاسایی کردنەوە کارێکی زۆر گرینگ هەژمار ناکرێت . بن سەلمان لە حاڵی ئەنجامدانی کارگەلێکی گەورەیە کە لە دەرەوەی قیتاری ئاسایی کردنەوە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل ە .

هەروەها نووسەر دەڵێ : بن سەلمان بە کەڵک وەرگرتن لە نفووزی ووڵاتەکەی و وەعدەی پێدانی پاداشتی ماڵی ، هەناگوی ڕەزامەندی زیاتری ووڵاتانی عەرەبی بۆ ئۆردووگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل دەکات