image

پەیامی کورد      ...    بۆڵتۆن  : ئەمریکا لانیکەم دەبێ ووڵاتێکی کوردی لە کوردستانی عێراق بە فەرمی بناسێنێت 

بە پێی نویترین هەواڵ و زانیاری جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند دەبێ عێراق پارچە ببێت و حکوومەتی ئێران بگۆڕدرێت .

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا جۆب بۆڵتۆن ڕایگەیاند : ئێستا گەیشتمە ئەو قەناعەتە کە پارچەبوونی عێراق بە قازانجە . ئەمریکا لانیکەم دەبێ ووڵاتی کوردی لە کوردستان ی عێراق بە فەرمی بناسێنێت .

باشترین ڕێگە چارە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ، گەڕانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی و دەرکردنی ڕووسیا ، ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی بن کۆنترۆڵی ئێرانە لە ناوچەکە یە .

دەوڵەتی ئەمریکا دەبی لە ڕاستای گۆڕینی ڕژیمی ئێران هەنگاو بنێت و ئەم بابەتەی بە ئامانجی سەرەکی خۆی لە ئێران ناوبرد .