image

پەیامی کورد    ...    بەرپرسانی ئێرانی هەواڵێکی مەترسیدار لە سەر چالاکی شاراوەی ئەمریکا لە دەورووبەری ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنن .

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگری ناکاریگەری ئێران دەربارەی چالاکییە شاراوەکانی تاقیگەی بیۆلۆژیکی ئەمریکا لە دەورووبەری ئەم ووڵاتە هەوالیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک غۆڵامڕەزا جەلالی سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگری ناکاریگەری ئێران ڕایگەیاند : تاقیگاگەلی بیۆلۆژیکی پێشکەوتوو کە لە ژێر ناوی تاقیگاگەلی ئاستی ٣ و ئاستی ٤ دەناسێندرێت توانایان هەیە ڤیرووسەکان دەستکاری بکەن و ئەوان وەکوو چەکی بیۆلۆژیکی لێبکەن .

ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە لە ئێستادا لە دەوروو بەری ئێران ڕووسیا و چین نزیکەی ٢٥ تاقیگای ئاستی ٤ یان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوکاری بیۆلۆژیکی بە مێحوەریەتی ئەمریکا بوونی هەیە کە چالاکی گەلێکی شاراوە و لە دەرەوەی چاودێری دامەزراوەگەلی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن ."

جەلالی هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە : گشتگیری کۆرۆنا ئەزموون و بەبێر هێنانەوەیەکی باش ە تا کۆمەڵەیەک لە کۆمەڵگای جیهانی بەدی بێت تاکوو ئەم تاقیگایە بکەوێتە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و ڕاپۆرتی چالاکی ساڵیانە ، مانگانە و یاخود وەرزی ئەم ناوەندانە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕادەست بکرێت . ئەم هەنگاوە لە ئەگەری جێبەجێ کردن دەتوانێ تا ئاستێکی زۆر ڕۆڵی ڕاگرتنی بۆ چالاکییە نایاسایی و مەترسیداری ئەم تاقیگایانە جێبەجێ بکات .