image

پەیامی کورد    ...    بەرپرسی مووساد و فەرماندەی ئیسرائیلی بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە .

ئاڤیگدوور لیبێرمەن ، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل سەفەری بەرپرسی مووساد و فەرماندەی جیبهەی ناوخۆیی ئەو ووڵاتەی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری ئاشکرا دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاڤیگدوور لیبێرمەن ، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند : یووسی کۆهین ، بەرپرسی مووساد و سەرلەشکەر هیرتسی هلێفی ، فەرماندەی جیبهەی باشووری سەرەتای ئەم مانگە سەفەری قەتەریان کردووە کە لەم سەفەرەدا لەگەڵ موحەمەد العمادی باڵیۆزی قەتەر لە فەلەستین و مەحەمد بن ئەحمەد السند بەرپرسی دەزگای زانیاری و هەواڵگری و ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمیری قەتەر دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە .

ئەم ئاشکرا کردنەی لیبەرمەن لە چوارچێوەی هێرشەکەی ئەو بۆ سەر بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بە پێچەوانەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕوویدا کە بەرپرسانی ئیسرائیلی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵەیان قەدەغە کردبوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە : کۆهین و هلێفی لە ڕیگای ئۆردونەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت ، فڕۆکەخانەی بن گۆرین یان لە ٤ی ئەم مانگەدا بە جی هێشتووە و نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە گەڕاونەتەوە تەلئەڤیڤ . ئەم سەفەرە کەمتر لە ڕۆژێکی خایاندووە . سەفەری ئەم بەرپرسە پلە بەرزانەی ئیسرائیل بۆ قەتەر لە چوارچێوەی ڕۆڵیک دا ڕوویدا کە قەتەر لە چەسپاندنی ئاگربەستی نەواری غەززە دا گێڕابووی .