image

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ جیهان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەگەر فریا نەکەون دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە راگەیندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە رایگەیاندوە، "بۆ هەموو ووڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش، هاوپەیمانی دژی داعش، یەکێتی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تورکیا و گرووپە بەکرێگیراوەکانی دەستیانکردوە بە هێرشکردنەسەر کەمپی عەین عیسا کە هەزاران خێزانی داعشی تێدایە".

ئاماژە بەوەشکراوە، هەندێک لە دەستگیرکراوەکانی داعش سەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە هەڵهاتون، کە ئەوەش یارمەتی دوبارە زیندبونەوە داعش دەدات".

لە راگەیندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستاندا هاتوە، "داوا لە هەموتان دەکەین ئەرکی سەر شانتان جێبەجێبکەن و بە خێرایی رێگەبگرن لە دروستبونی هەر کارەساتیك کە کاریگەرییەکانی نەک تەنها سوریا بەڵکوو دەگاتە بەردەرگای هەمو ماڵەکانتان، ئەگەر دۆخە لە کۆنتڕڵ دەرچێت".