image

پەیامی کورد     ...     ئۆباما بۆ یەکەمین جار بە شێوەی فەرمی و ئاشکرا پاڵپشتی خۆی بۆ جۆ بایدن ڕاگەیاند .

باراک ئۆباما ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار پاڵپشتی خۆی بۆ بەربژێری دیمۆکراتەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە بە شێوەی فەرمی و ئاشکرا ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە ، ئۆباما  لە دانیشتنی پالپشتی کردن لە بەربژێری دیمۆکراتەکان لە فیلادێلفیا ووتاری پێشکەش کرد .

ڕابەری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : من گەڕامەوە تاکوو داواتان لێ بکەم یارمەتی بدەن تاکوو جۆ بایدن و کامێللا هەریس بگەنە کۆشکی سپی .

جگە لەمانە ، سەرۆکی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا جارێکی دیکە خاوەنی ئێستای کۆشکی سپی ، دۆناڵد ترامپ ی خستە بەر ڕەخنەوە. ئەو بابەتی بڵاوکراوەی لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ی بە بیر هێنایەوە کە بەو پێیە ڕابەری ئەمریکا لە سالی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ دا لە کۆی گشتیدا تەنیا ١.٥ هەزار دۆلار ماڵیاتی داوە . ئۆباما هەروەها جەختی کردەوە کە لەوانەیە لە گەنجی دا ئەو کاتەی کە لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی کرێمێستی ماڵیاتێکی زیتاری لە چاو ترامپ دا داوە .

ئەو هەروەها دەربارەی سیاسەتی ترامپ لە بەرامبەر بە ڤیرووسی کۆرۆنا قسەی کرد . بە ووتەی ئۆباما ترامپ توانای ئەوەی نەبوو پارێزگاری لە ئەمریکیی=ەکان بکات بەرامبەر ئەم نەخۆشییە گشتگیرەدا چوونکە بۆ پارێزگاریکردنی لە خۆی تەنانەت ئاسایی ترین و سادەترین ڕێوشوێنەکانی ئەنجام نەدا .

ئۆباما بە فەرمی پاڵپشتی خۆی لە بایدن لە مانگی ئەپریل ڕاگەیاند . سەرەڕای ئەمانە ئەو تاکوو ئێستا بە فەرمی لە مەراسیمی گشتی پاڵشتی کردن لە بایدن قسەی نەکردبوو . لە ساڵی ٢٠١٦ ئۆباما بۆ پاڵپشتی کردن  لە هیلاری کلینتۆن ، بەربژێری حێزبی دیمۆکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ، بەرەنگاربوونەوە و ناڕەزایەتی بەرفراوانی ئەنجام داوە