image

پەیامی کورد      ...    سەرچاوەکانی هەواڵ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕادەگەێنن

سەرچاوەکانی هەواڵی عێراقی ڕایانگەیاند ئەمریکا بەنیازی داخستنی باڵیۆزخانە ووڵاتەکەیەتی لە بەغدا .

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند : مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ی ڕاگەیاندووە کە واشینتۆن باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا تا کاتی ڕانەوەستانی هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئەوان دادەخات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند و ووتی : پۆمپێئۆ دوو ڕۆژی ڕابردوولە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە نیزای ووڵاتەکەی بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە بەغدا لە ئەگەری ڕانەوەستانی هیرشە مووشەکییە بەردەوامەکان بۆ سەر ئەوان هەوالیدا .

ئەم سەرچاوەیە ووتی : پۆمپێئۆ لە ووتووێژەکەی خۆیدا جەختی کردووەتەوە کە بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا بۆ دۆناڵد ترامپ دەگەڕێتەوە کە نایەوێت لە حاڵیکدا بچێتە ناو مەیدانی هەڵبژاردنەکانەوە کە باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە بەرامبەری بۆمباران و هەڕەشەی بەردەوامدایە .

لە لایەکی دیکەوە ئەم سەرچاوەیە ووتی : ئەمریکا بڕیاری داوە ماوەی تایبەتمەند کردنی عێراقی لە قەدەغی هاوردەکردنی کارەبای ئێرانی لە دەرئەنجامی گەمارۆوەکانی واشینتۆن لە دژی تاران لە ١٢٠ ڕۆژ بۆ تەنیا ٦٠ ڕۆژ کەم بکاتەوە