image

پەیامی کورد     ...   سێ ووڵات بە درووست کردنی هاوپەیمانی لەگەڵ کوردەکان لە دژی تورکیا پەیوەندی بەهێز پێکدەهێنن

 گرژییە هەرێمییەكان، كە توركیا لە لیبیا درووستی دەكات لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەكانی دیكە و میسر و هاوپەیمانەكانی كێشەی مەترسیدار لەسەر سنوورەكان بۆ توركیا درووست بكەن و پەیوەندی لەگەڵ كوردەكاندا بەهێز بكەن.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی باسی لەوەكردوە، بەهۆی ئەو گرژییانەی توركیا لە لیبیادا درووستیكردووە، میسر و هاوپەیمانەكانی ناچاردەكات لەبەرەی دیپلۆماسییەوە رێگری لە توركیا بكەن، بەتایبەتی لە سووریا و عیراقدا.
ئەوەشی ڕوونكردوەتەوە، لەئێستادا مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی توركیا و میسر لە سرت-ی لیبیا وەستاوە، بەڵام گرژییەكان رێچكەیەكی نوێ‌ دەگرنەبەر و توركیا دەبێتە ئامانجی ستراتیژی كۆنترۆڵكردن.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكە ئەوەشی ڕوونكردوەتەوە، مێحوەری "میسری-سەعوودی-ئیماراتی" كێشەی مەترسیدار بۆ ئانکارا درووست دەكەن ئەوەش لە رێگەی چوونە ناو ناوچە ئاڵۆزەكان بە درێژایی سنوورەكانی توركیا دەبێت، بەشێوەیەكی سەرەكییش لەرێگەی درووستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كوردەكاندا ستراتیژی یەكە دادەڕێژرێت.