image

پەیامی کورد     ...    دەستپێکردنی ڕەوەندی بڕینەوەی دەستی ئێران لە سووریا بە چرای سەوزی ڕووسیا .

لە ئێستادا چیتر لە هیچ کەس داپۆشرا نییە کە هەبوونی ئێران لە سووریا بۆ هەموو وولاتانی ناوچەکە خراپ و بووەتە جێگای نیگەرانی . ئەم ڕووکارانە لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا لە کاردانەوەی هێزەکانی ناوچەکە و نێوەوڵەتی چالاک لە شانۆی سووریادا بە ئاشکرا دەبینرێت .

تەنانەت ڕووسیا گرینگترین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیڕان یش لەم دواییانە دەست بە هەوڵگەلێکی دژبەرانە بەرامبەر بە بەرفراوان بوونی نفووزو کاریگەری تاران ەوە داوە .

سەرچاوەگەلی نزیک بە مافی مرۆڤی سووری دەڵێن ، ئەم هێرش یەک لە دوای یەکە سیستماتیک و ڕێکخراوانە بۆ سەر مۆڵگە و بارەگاکانی ئێران لە سووریا لە سەرەتای مانگی مەی تاکوو ٢١ی جووڵای بە ئامانجی گرتووە و بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٠ سەرباز و فەرماندە لە نەتەوە گەلی جیاواز سەر بە سوپای قودس لەوانەش " فاتمییوون " " حزبۆڵڵای لۆبنان " و هەروەها گەیاندن ی زەرەر و زیانی بەرفراوان بەم میلیشیا سەربازییانە .

بە پێی زانیارییەکان زۆربەی ئەم هێرشانە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل و بە چرای سەوزی ڕووسیاوە ئەنجام دراوە .هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە بە پێی لێکۆلینەوەیکان هێرسی سەرابزی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێران لە سەرەتای مانگی مەی ٢٠٢٠ ەوە تاکوو ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠ ئامانجی سەربازی گرینگی ئێرانی کە پێشتر ناوەندی کۆبوونەویە هێزەکان ، کۆگاکانی چەک و ناوەندی ڕاهێنانی میلیشیاکانی وەفادار بە سوپای پاسدارانی کردووەەتە ئامانج . لەم هێرشانەدا زیاتر لە ٦٠ کەس کوژراون و ژمارەەیەکی زۆر بەرچاویش بریندار بوونە .

بەڵام ئەوەی کە لەم بابەتەدا جێگای بایەخ و گرینگییە بنکە و پایەگاکانی ئێرانە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە ڕەزامەندی مۆسکۆ هاوپەیمانی سەرەکی ئێران کراوەتە ئامانج ی ئیسرائیل . مۆسکۆ خاوەنی بەهێزترین توانای سیستەمی بەرگری ئاسمانییە لە جیهان دا کە بەشێک لەم سیستەمە پێشکەوتووە لە سووریا جێگیر کردووە جگە لەمانەش خاوەنی پێشکەوترین فڕۆکەگەلی پێشکەوتووی جیهانە بەڵام هەموو ئەم کەل و پەلە پێشکەوتووانە نەبووتە بەربەست لە بەرامبەر بە ئامانج نەگرتنی مۆڵگەکانی ئێران لە سووریا دا .

ڕووسیاش وەکوو باقی ووڵاتانی دیکە داواکاری کورت کردنەوەی دەستی ڕژیم ئێرانە لە سووریا بە تایبەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فۆرات ە کە تاران لەگەڵ میلیشیا سەربازییەکانی خۆی هەوڵ دەدات بە تەواوی لەوێ نفووز و ڕەخنە بکات .