image

پەیامی کورد    ...    ئەحمەد داوود ئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا دامەزراندنی پارتە نوێیەكەی راگەیاند و باسی لەوەكرد، وەرچەرخانێكی سیاسی گەورە لە ووڵاتەكە ڕوودەدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی دێسەمبەری ٢٠١٩ لە ئانکارا ئەحمەد داوود ئوغڵو دامەزراندنی پارتی ئایندەی تورکیای راگەیاند و لە ووتەیەكدا جەختی كردەوە، كە حزبەكەی لە پێناو پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكانی توركیا كاردەكات.
وتیشی، ڕێگە نادەن توركیا تەنها رێگە بۆ یەك ئایین و پێكهاتە خۆش بكرێت بەلكوو دەبێت هەموو ئایین و ئایینزاكان كە توركیا گەشە بكەن، هەروەها رێگە بە گەنجەكان دەدرێت زیاتر ئازادبن و كاری جیددیش لە پێناو خێزانەكان لە توركیا بکرێت. كە ئێستا بە هۆی سیاسەتی خراپەوە لە ژێر هەڕەشەدان.
باسی لەوەشكرد، پێویستە ئازادی ڕادەبڕین لە توركیا هەبێت و كۆتایی بە گوشارەكانی سەر رۆژنامەوانان بهێنرێت و چاكسازیش لە سیستەمی داد بكرێت.
ئەحمەد داوود ئوغڵو، كە پێشتر یەكێك بوو لەسەركردە باڵاكانی ئاكەپەی دەسەڵاتدار، ماوەیەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تر، لەو حزبە كشابوونەوە.