image

پەیامی کورد      ...     ئەندامی پلە باڵای سوپای پاسداران و لە بەرپرسانی مووشەکی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژرا

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەندامی پلە باڵای سوپای پاسداران و لە بەرپرسانی مووشەکی ئێران بە ناوی مۆحسێن فەخری زادە کوژرا

مۆحسێن فەخری زادە کە سوپای پاسداران ئەو بە " زانا و بیرمەندی کاریگەر و پلە باڵای سنووری لێکۆڵینەوە زانستییەکان " ناو بردووە ، لە ئاوسەردی دەماوەند لە ڕۆژهەڵاتی تاران پایتەختی ئێران کوژرا .

مۆحسێن فەخری زادە لە سەرووی بەرنامە مووشەکەییەکان و تێرۆریستییەکان سوپای پاسداران بۆ حێزبۆڵلای لۆبنان و حووثییەکانی یەمەن دابووە .

جێگای ئاماژەدان و گرینگیدانە ئەگەری ئەوە دەدرێت کە کوژرانی فەخری زادە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت

سەرچاوەیەكیش لە زاری فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، ووڵامی ئەو هێرشە تێرۆریستییە دەدەنەوە و بێدەنگ نامێننەوە.

مۆحسین فەخریزادەی مەهابادی، تاكە زانای ئەتۆمی ئێرانە كە راستەوخۆ لەلایەن بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە لەمیانەی بەرنامەیەكی دوو ساڵ لەمەوبەردا، باسی كراوە كە شارەزایەكی دیاری بواری چەكی ئەتۆمییە.